Accessibility links

پـۆلیسی فەڕەنسا کەسێک دەسـتگیردەکات پاش ئەوەی بە ئۆتۆمبیلەکەی خۆی کردبوو بە فڕۆکەخانەیەکدا


پـۆلیسی فەڕەنسا کەسێکی دەستگیرکرد پاش ئەوەی بۆ ئۆتۆمبیلەکەی چووەتە سەر ڕێڕەوێکی فڕۆکەخانەی لیۆن لە ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس دەڵێت کەسەکە دوو دەروازەی بەزاندووە و چووەتە وێستگەی ژمارە یەکی فڕۆکەخانەکە و پاشان گەیشتووەتە سەر ڕێڕەوی نیشتنەوەی فڕۆکەکان.

سەرچاوەیەکی نزیک لە لێکۆڵینەوەکان گوتویەتی پـێشتر پـۆلیس ئاگادارکرابووەوە لەوەی ئۆتۆمبیلێک بە خێرایـیەکی زۆر و بە ئاڕاستەی پـێچەوانە لەسەر شا ڕێـیەکی نزیک فڕۆکەخانەکە دەڕوات.

کەس زیانی پـێنەگەیشتووە، بەڵام بەهۆی ڕووداوەکە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکە ڕاگیران. هێشتا ناسنامەی کەسەکە و هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراون.

کەسێکیش لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڤیدیۆیەکی ساتی ڕووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە.

XS
SM
MD
LG