Accessibility links

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: ماکرۆن دەیەوێت لەگەڵ حەفتەردا کۆببێتەوە


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن دەیەوێت لەگەڵ سەرکردەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا خەلیفە حەفتەردا کۆببێتەوە و داوای لێبکات شەڕ بوەستێنێت و دانوستانەکانی ئاشتی دەست پێبکات.

هەفتەی ڕابردوو ماکرۆن دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری لیبیا فائیز سەڕاجدا داوای وەستاندنی شەڕی کرد لە لیبیا کە ماوەی چەند مانگێکە شەڕ و پێکدادانەکان بەردەوامن و هێزەکانی خەلیفە حەفتەر دەیانەوێت دەست بگرن بەسەر تەڕابلسی پایتەختدا.

تەڕابلس بنکەی حکومەتی فەڕمی لیبیایە بەڵام هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا وەکو فەڕەنسا پشتیوانی لە حەفتەریش دەکەن وەکو هۆکارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوەکانی وڵاتەکە.

یەک ڕۆژ دوای کۆبوونەوەکەی ماکرۆن لەگەڵ سەڕاجدا، حکومەتی لیبیا داوای کرد 40 کۆمپانیای بیانی ناو لیبیا مۆڵەتەکانیان نوێ بکەنەوە ئەگەر نا ئەوا ئەرکەکانیان ڕادەگیرێت کە لەنێویاندا کۆمپانیای نەوتی فەڕەنسی تۆتاڵی تێدابوو.

لۆدغیان وتی " ڕەوشی لیبیا زۆر جێی نیگەرانییە چونکە ئەو نەخشە ڕێگەیەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیاری کردووە بۆ هەردوولا و بەنزیکەیی گەیشتووە بە ئەنجامێکی ئەرێنی، ئەمڕۆ شکستی هێنا بەهۆی ڕەتکردنەوەی لەلایەن سەڕاجەوە."

وتیشی " لەبەر ئەم هۆکارەیە سەرۆک دەیەوێت لەگەڵ هەردوولادا کۆببێتەوە بۆ پشتیوانیکردن لە پێشنیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG