Accessibility links

فەڕەنسا داوا لە لوبنان دەکات سەرۆک وەزیرێکی نوێ دەستنیشان بکات


سەعذ حەریری
سەعذ حەریری

فەڕەنسا داوای لە لوبنان کرد بەزووترین کات سەرۆک وەزیرێکی نوێ دەستنیشان بکەن، ئەوەش دوای ئەوەی سەعد حەریری دەستی لەکارەکەی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ کێشایەوە.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا وتی لەسەر دەستپێشخەرییەکانی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و نەتەوە یەکگرتووەکان، لە چواری مانگی هەشتدا کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی نوێ بۆ دابینکردنی پێویستیەکانی لوبنان ساز دەکرێت.

لەلایەکی دیکەشەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕاگەیاندنەکەی سەعد حەریری بۆ دەستبەرداربوونی لەو هەوڵانەی کە چەند مانگێکە دەیدات بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بە " پەرەسەندنێکی نائومێدکەر " ناودێرکرد.

وتیشی " دەبێت ڕابەرانی بەیروت بەزووترین کات ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن و حکومەتێک پێک بهێنن لە خزمەتی گەلی لوبناندا بێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG