وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی پەیامێکی توند ئاڕاستەی سیاسییەکانی لوبنان دەکات کاتێک ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی بەیروت دەکات، هۆشیاریشیدا لەسەر سزادانی ئەوانەی کە کۆسپ دەخەنە سەر پڕۆسەی سیاسی لە لوبناندا.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە تویتەر نوسیویەتی فەڕەنسا بە توندی مامەڵە لەگەڵ ئەوانەدا دەکات کە کۆسپ دەخەنە سەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان.
وتیشی " لەسەر ئاستی نێودەڵەتی ڕێوشوێنمان گرتۆتەبەر بەڵام ئەوە تەنها سەرەتایە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز