وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی داوای لە هاوتاکانی لە یەکێتی ئەوروپا کردووە ڕێگەیەک بدۆزنەوە بۆ یارمەتیدانی لوبنان کە ڕووبەڕووی خراپترین قەیرانی دارایی بۆتەوە.
لۆدغیان لەکاتی گەیشتنیدا بۆ کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیەکە وتی " فەڕەنسا هیوادارە تاوتوێی دۆسیەی لوبنان بکرێت."
وتیشی " وڵاتەکە بەرەو دابەشبوون دەڕوات، کاتێک وڵاتێک دەڕووخێت دەبێت ئەوروپا ئامادەبێت." هەروەها نیگەرانی خۆشی دەربڕی لەسەر شکستهێنانی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز