Accessibility links

فەڕەنسا و سویسرا 10 کەس بە گومانی تێرۆرستی دەسـتگیردەکەن


هێزەکانی ئاسایش لە هەردوو وڵاتی فەڕەنسا و سویسرا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لە دژی تێرۆرزم ژمارەیەک کەسیان بە گومانی تێرۆرستیـیەوە دەسـتگیرکردووە.

سەرچاوەکانی نزیک لە لێکۆڵینەوەکان دەڵێن گومانبارەکان لە 10 کەس پـێکهاتوون، نۆیان لە فەڕەنسان و یەکێـکیان لە سویسرایە. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن دەستگیرکراوەکان تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 65 ساڵە و زۆربەیان لە لایەن دەزگا ئاسایشیـیەکانەوە ناسراون.

دەڵێن ئەمانە ئاپی تلگرامیان بەکارهێناوە، ئەوەی پەیامەکان کۆددەکات. بەپـێی ڕۆژنامەی لوپاریزیانی فەڕەنسی، گومانبارەکان دەستواژەی وەهایان لە پەیامەکانیان بەکارهێناوە کە جێی نیگەرانی بوون.

لە مانگی حەوتەوە لێکۆڵینەوەی دەزگا ئاسایشیـیەکان لەسەر ئەمانە دەستیانپـێکرد کە بە گروپێـکی تێرۆرستی هاندەر بۆ کاری توندوتیژی لە ڕێگای ئنتەرنێتەوە ناودێرکران.

سەرچاوەیەکی دادوەری بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوتووە لێکۆڵینەوەکان نیشانیان داوە ئەو گومانبارەی لە سویسرایە زۆر لەسەر ئاپی تلگرام چالاکبووە و پەیوەندی لەگەڵ کەسانێک لە فەڕەنسا هەبووە کە لەگەڵیاندا باسی لە پـیلانگێڕی بۆ توندوتیژی کردبوو.

XS
SM
MD
LG