Accessibility links

دادگایەکی فەڕەنسا بڕیاری زیندانکردنی ژنێک دەدات بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە داعش

  • VOA News

دادگایەکی فەڕەنسا ئەمڕۆ هەینی بڕیاری زیندانی 10 ساڵی بۆ ژنێـک دەرکرد کە 3 جار چووبوو بۆ سوریا بۆ پشتیوانیکردن لە کۆڕەکەی کە چەکداری داعش بووە و هەروەها پیلانگێڕی بۆ داعش.

کریستین ڕیڤیەر تەمەن 51 ساڵ لە مانگی حەوتی ساڵی 2014 دەسـتگیرکرا، کاتێک ویستبووی بۆ جاری چوارەم بچێت بەرەو سوریا. کوڕەکەشی کە تەمەنی 27 ساڵە، لە پاش ساڵێک لە تورکیا دەستگیرکرا و ڕەوانەی فەڕەنسا کرایەوە.

کریستین بە دادگاکەی گوت بۆ بینینی کوڕەکەی سەردانی سوریای کردبوو، بەڵام داواکاری گشتی دەڵێت هەڵگری بیروباوەڕی داعش بووە و یارمەتی کچانی گەنجی دابوو تاوەکو بەرەو سوریا بڕۆن.

جێی ئاماژەیە فەڕەنساش وەک بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا بە سەدان گەنجی لە داعشەوە فریودراون و پەیوەندیـیان پـێوە کردووە.

XS
SM
MD
LG