کاربەدەسـتانی فەرەنسا دەڵێن هێزەکانی دژە تێرۆر 4 کەسیان لە شاری مۆنپـلیەی باشوری وڵاتەکە دەستگیرکردووە بە تۆمەتی نەخشەدانان بۆ ئەنجامدانی هێرشی تێرۆرستی.
داواکاری گشتی گوتی چوار کەسەکە ئەمڕۆ دەسـتگیرکراون کە بریتین لە سێ پـیاو و کچێـکی 16 ساڵ. باسی لەوەش کرد لە ماڵی یەکێـک لە پـیاوەکان کە تەمەنی 20 سـاڵە، 70 گرام تەقەمەنی جۆری TATP و کەرەستەی دروستکردنی ئەم بۆمبە دۆزراوەتەوە.
دوو پـیاوەکەی دیکە، یەکێـکیان تەمەنی 26 سـاڵە و ئەوی دیکەیان 33 سـاڵ، لەگەڵ کچەکە دەسـتگیرکراون.
بەپـێی پـۆلیس ئەم بۆمبە لە هەمان ئەو جۆرەیە کە لە هێرشەکانی مانگی یازدەی ساڵی 2015 ی پاریس و مانگی سێی ساڵی 2016 ی برۆکسل بەکارهێنرابوون. داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە ڕاگەیاند.