Accessibility links

وەزیری بەرگری فەڕەنسا: فڕۆکەکانمان شوێنە نەوتیـیەکانی داعشیان لە نزیک ڕەققە بۆردومانکرد


وەزیری بەرگری فەڕەنسا دەڵێت فڕۆکە جەنگیـیەکانی وڵاتەکەی بەرەبەیانی هەینی لە شوێنە نەوتیـیەکانی داعشیان داوە لە نزیک شاری ڕققەی سوریا.

جان ئیڤ لودریان لە میانەی سەردانیدا بۆ بنکەیەکی لەشکری لە ئوردن ئەمەی بۆ سەربازان و ڕۆژنامەوانان ڕاگەیاند و گوتی فڕۆکەی فەرەنسی جۆری میراجی 2000 لەم بنکەیە هەستاون و بۆردومانەکانیان ئەنجامداوە. جەختی لەوەکرد لەو هێرشانە بەردەوام دەبن.

فەڕەنسا یەکەم وڵات بوو چووە پاڵ ئەمەریکا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش. لەوەتای هێرشەکانی 13 ی مانگی یازدەی سەر پاریس، ئەم وڵاتە زلهێزە هێرشەکانی بۆ سەر داعش زیاترکردووە، بە تایبەتی لە ڕەققە و شوێنەکانی پەیوەستن بە نەوتی داعشەوە.

XS
SM
MD
LG