Accessibility links

فەڕەنسا هەوڵێکی تێرۆرستی پـوچەڵ دەکاتەوە


وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا دەڵێت دەزگا زانیاریـیەکانی وڵاتەکەی توانیویانە هەوڵێکی تێرۆرستی پـوچەڵ بکەنەوە کە ئامانجی هێزەکانی ئاسایش و کارمەندانی دەوڵەت بووە لە ناوچەی ئۆغلیۆن لە ناوەندی وڵاتەکە.

بێرنار کازنۆڤ ڕۆژی سێشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی لە 19 ی مانگی دوازدە 2 کەسیان لەسەر ئەم هەوڵی تێرۆرستیـیە دەسـتگیرکردووە کە یەکێکیان بە ڕەچەڵەک خەڵکی مەغریبە و ئەوی دیکەیان خەڵکی وڵاتی تۆگۆیە.

گوتیشی هەردووکیان پەیوەندیـیان بە کەسێـکی دیکەی هەڵگری ڕەگەزنامەی فەڕەنسی هەبووە کە لە ئێستادا لە سوریایە. بەپـێی لێکۆڵینەوەکان یەکێـک لە تاوانبارەکان دانی بەوەدا ناوە ئەو کەسەی سوریا نەخشەداڕێژەری هێرشەکان بووە.

کاربەدەسـتان دەڵێن یەکێـکیان تەمەنی 20 ساڵە و پـێشتر هیچ ناوی لای پـۆلیس نەبووە، بەڵام ئەوی دیکەیان تەمەنی 24 سـاڵە و نای لای پـۆلیس هەبووە.

پاشان وەزیری ناوخۆ دەستخۆشی لە دەزگاکانی ئاسایش کرد بۆ پـوچەڵکردنەوەی هەوڵە تێرۆرستیـیەکە. بەمەش دەبێتە 10 هەمین پـلانی تێرۆرستی کە لەوەتای ساڵی 2013 وە لە فەڕەنسا پـوچەڵکرابێتەوە.

XS
SM
MD
LG