Accessibility links

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ سەرۆکی عێراقدا کۆدەبێتەوە


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە گفتوگۆیەکی " چڕ و بونیادنەرانەی " لەگەڵ سەرۆکی عێراق بەرهەم ساڵحدا ئەنجامداوە.

لۆدغیان وتی " دوابەدوای کۆنفرانسەکەی بەغداد لە 28 ی مانگی هەشت و کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوە لە 21 ی مانگی نۆدا لە نیویۆرک، دووبارە جەختم لە پشتیوانی فەڕەنسا کردەوە بۆ عێراق و گفتوگۆکان."

لۆدغیان هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا لەسەر گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆکی عێراق بەرهەم ساڵحدا.

جێی ئاماژەیە عێراق بووەتە شوێنی ڕکابەرییەکانی نێوان ئێران لەلایەک و ئەمەریکا و ئیسڕائیل و وڵاتانی کەنداو لەلایەکی دیکەوە، ئەمەش لەگەڵ هێرشەکان دژی هێزەکانی ئەمەریکا و کوژرانی ڕابەرە سەربازییەکانی ئێران و عێراق.

لە 28 ی مانگی هەشتدا ئێران و وڵاتانی کەنداو لە پەراوێزی کۆبوونەوەیەکی لوتکەییدا لە بەغداد کۆبوونەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا عێراق هیوای خواست هانی دراوسێکانی بدات لەجیاتی ئەوەی ناکۆکییەکانیان لەسەر خاکی وڵاتەکە یەکلایی بکەنەوە، قسە لەگەڵ یەکتریدا بکەن.

ئەو کۆبوونەوانە چەند مانگێک دوای ئەوە هاتن بەرپرسانی ئێران و سعودیە گفتوگۆ ڕاستەوخۆکانیان لە عێراق دەستپێکردەوە کە هیچ ئەنجامێکی یەکلاکەرەوەی نەبووە، بەڵام یارمەتیدەر بووە لە کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG