Accessibility links

فەڕەنسا: بڕیاردان لەسەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران چەند ڕۆژێک دوورە و تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئێراندایە


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان

فەڕەنسا دەڵێت بڕیاردان لەسەر دووبارە زیندوکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان چەند ڕۆژێک دوورە و ئێستا بابەتەکە پەیوەستە بە تارانەوە بڕیارێکی سیاسیی بدات.

هەفتەی ڕابردوودا گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران سەبارەت بە دووبارە زیندوکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە دەستیپێکردەوە، بەرپرسانی بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ڕووسیا و چین کە سەرجەمیان بەشدارن لە ڕێکەوتنەکەدا، وەکو پردێک بوون بۆ گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، لەکاتێکدا هەوڵ دەدەن بۆشاییەکان کەم بکەنەوە.

پێشتر دیبلۆماتکارانی ڕۆژئاوا ئاماژەیان بەوەداوە هیوادارن ئەنجامێکیان دەستبکەوێت، بەڵام بابەتە سەختەکان هێشتا چارەسەر نەکراون. ئێران دیاریکردنی ماوەی کۆتایی لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە ڕەت دەکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان بە پەرلەمانی وڵاتەکەی وت " گەیشتووینەتە لوتکەکە، بڕیارەکە لە چەند ڕۆژێکی داهاتوودا دەدرێت، نەک چەند هەفتەیەکی دیکە." ئاماژەشی بەوەدا وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕووسیا و چین هاوڕا بوون لەسەر بڕیارەکان سەبارەت بە ڕێکەوتنەکە.

وتی" پێویستە ئێرانیەکان بڕیارێکی سیاسیی بدەن، ئەگەر نا ئەوا لە ڕۆژانی داهاتوودا قەیرانێکی مەترسیدار دروست دەکەن، یاخود ڕێکەوتنەکە پەسەند دەکەن کە تیایدا ڕێز لە بەرژەوەندییەکانی سەرجەم لایەنەکان گیراوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG