Accessibility links

پۆلیس کامپێکی کۆچبەران لە نزیک باکووری پاریس لادەبات


پۆلیسی فەڕەنسا کامپێکی کۆچبەرانی لە ئۆبارفیلییەی باکووری ڕۆژهەڵاتی پاریس لابرد، ئەم هەنگاوەش لەنێوەندی زیادبوونی فشارەکانی سەر حکومەتدا دێت تاوەکو هەڵوێستێکی توندتر بگرێتەبەر بەرامبەر کۆچی نایاسایی.

پۆلیس وتی شوێنەکەیان چۆڵکردووە و کەناڵی بی ئێف ئێمیش ئاماژەی بەوەدا کامپەکە بەلایەنی کەمەوە 1500 کۆچبەری تیابووە.

لە ساڵی 2016 وە کاتێک کامپی کۆچبەران لە کالیە داخرا، بەشێکی زۆری کۆچبەران گواستراونەتەوە بۆ پاریس.

کاربەدەستانی فەڕەنسا چەند جارێک خێمە و کامپە نایاساییەکانی لابردووە، بەڵام لە ماوەی چەند مانگێکدا دووبارە لە شوێنێکی دیکە سەرهەڵدەدەنەوە. لەم مانگەدا پۆلیس کامپێکی کاتی لە کالیە لابرد کە دووبارە سەریهەڵدابۆوە.

زۆرێک لە کۆچبەران لە باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیاوە بەهۆی جەنگ و هەژارییەوە هەڵهاتوون بۆ فەڕەنسا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG