Accessibility links

کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی هەلیکۆپتەر لە باشووری فەڕەنسا و گیان لەدەستدانی 3 کەس


وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا وتی لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی هەلیکۆپتەر لەنزیک مارسیلیا لە باشووری فەڕەنسا سێ کەس لە تیمەکانی فریاکەوتن گیانیان لەدەستداوە دوای ئەوەی لەڕێگایاندا بوون بۆ یارمەتیدانی ئەو خەڵکانەی کە بەهۆی بارانی زۆرەوە گیریان خواردبوو.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا ڕووداوەکە شەوی یەکشەممە ڕوویداوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ زانینی هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە.

هەفتەی ڕابردوو کەنار دەریای فەڕەنسا لەسەر دەریای ناوەڕاست ڕووبەڕووی بارانێکی زۆر بۆوە کە بووە هۆی لەکارخستنی بەشێکی زۆری هۆکارەکانی گواستنەوە لەو ناوچانەدا و بەهۆی ئەوەشەوە زۆرێک لە هاوڵاتیان ڕێگایان لێگیراوە و گیریان خواردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG