سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا تاوەکو 11 ی مانگی پێنج درێژ کراوەتەوە، ئاماژەشی بەوەدا وڵاتەکە هێشتا لە جەنگی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنادا سەرنەکەوتووە.
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە وتارێکیدا بۆ هاوڵاتیانی فەڕەنسا وتی " پێویستە لە چوار هەفتەی داهاتوودا ڕێز لە یاساکان بگیردرێت."
ئەوەشی خستەڕوو تاوەکو 11 ی مانگی پێنج فەڕەنسا لە توانایدا دەبێت پشکنین بۆ هەموو ئەو هاوڵاتیانە بکات کە نیشانەکانی ڤایرۆسەکە تیایاندا دەردەکەوێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز