ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ده‌زگایه‌کی ناو‌کی له باشوری فه‌ڕه‌نسـا ڕوویداوه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی یه‌ک که‌س و برینداربوونی 4 ی دیکه.
ئاژانسی سه‌لامه‌تی ناو‌کی فه‌ڕه‌نسـا ASN ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه له ناوه‌ندی سـنتراکۆ بۆ لاناوبردنی پاشـماوه‌ی ناو‌کی بووه که ده‌که‌وێته پاڵ ناوه‌ندی مارکول بۆ توێژینه‌وه‌ی ناو‌کی له نزیک شـاری نیمس. گوته‌بێژی ئاژانسه‌که ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که له کوره‌یه‌کدا بووه که بۆ توانه‌وه‌ی پاشـماوه تیشیکدارهکان به‌کارده‌هێنرێت.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هیچ مادده‌یه‌کی تیشـیکدار بۆ ده‌ره‌وه‌ی شوێنه‌که دزه‌ی نه‌کردووه. کارمه‌ندانی ئاگرکوژێنه‌وه ده‌ڵێن ئامێری خوێندنه‌وه‌ی ڕاده‌ی تیشـیک به چوارده‌وه‌ری ناوچه‌که‌دا دانراون.
هێشـتا هیچ زانیاریه‌ک سه‌باره‌ت به هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که نه‌دراوه.
فه‌ڕه‌نسـا به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی پـشـتی به وزه‌ی ناو‌کی به‌سـتووه بۆ دابینکردنی وزه‌ی ئه‌لیکتریک. نزیکه‌ی سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌لیکتریـکی وڵاته‌که به وزه‌ی ناو‌کی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.