Accessibility links

دیبلۆماتکاران: یەکێتی ئەوروپا و فەڕەنسا تاوتوێی سەپاندنی سزا دەکەن بەسەر سیاسییەکانی لوبناندا


فەڕەنسا و یەکێتی ئەوروپا دەستیانکرد بە تاوتوێکردنی گرتنەبەری کۆمەڵێک ڕێوشوێن کە لەوانەیە ببێتەهۆی سڕکردنی سەروەتی سیاسییەکانی لوبنان و قەدەغەکردنی گەشتکردن لێیان، مەبەست لەم سزایانەش ناچارکردنی سیاسییەکانی لوبنانە تاوەکو ڕێکەون لەسەر پێکهێنانی حکومەتێک کە بتوانێت وڵاتەکە لەو قەیرانە ئابوورییەی ڕووی تێکردووە ئازاد بکات.

تەقینەوە بەهێزەکەی بەندەری بەیروت لە مانگی هەشتدا زیانێکی زۆری گەیاند بە سەرجەم ناوچەکانی بەیروتی پایتەخت، تاوەکو ئێستا هیچ حکومەتێکی نوێش پێک نەهێندراوە تاوەکو شوێنی حکومەتەکەی پێشوو بگرێتەوە کە دوای کارەساتەکە دەستی لەکارەکانی کێشایەوە.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان بە پەرلەمانتارانی ئەوروپای ڕاگەیاند " "بەرجەستە ئامادە دەکرێت دژی هەمان ئەو کەسانەی کە لە پێناو بەرژەوەندییە تایبەتیەکانی خۆیاندا دەستبەرداری بەرژەوەندی گشتی بوون."

وتیشی " ئەگەر سیاسییەکانی لوبنان هەست بە بەرپرسیارێتیەکانیان نەکەن، ئەوا ئێمە هەست بە بەرپرسیارێتیەکانمان دەکەین.

دوو دیبلۆماتکار ئاماژەیان بەوەدا تیمەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان تاوتوێی ئەوە دەکات چۆن یەکێتی ئەوروپا بتوانێت کۆمەڵێک سزا ئامادە بکات تاوەکو سەروەتی سیاسییەکان لوبنان سڕبکات و قەدەغەکردنی گەشتیان بەسەردا بسەپێنێت.

دیبلۆماتکارێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا لە بڕۆکسل داوای لە بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتیەکە جۆزێپ بۆڕێڵ کردووە پەڕەی بژاردەکان ئامادە بکات.

دیبلۆماتکارەکە وتی " فەڕەنسییەکان دەیانەوێت بەشداری بە یەکێتی ئەوروپا بکەن لە دۆسییەی لوبناندا، ئەمە شتێکە ناتوانن بە تەنها جێبەجێی بکەن و بۆیە ناکرێت ئەوە بەدوور بزانرێت، لوبنان پێویستی بە حکومەتێکی چالاک هەیە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG