Accessibility links

فەڕەنسا کۆتایی هێنان بە سنووردارکردنی ڤیزا لەگەڵ مەغریبدا ڕادەگەیەنێت


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کاثرین کۆلۆنا
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کاثرین کۆلۆنا

لە نیشانەیەکی گەرم وگوڕیی پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و مەغریبدا، دوای زیاتر لە ساڵێک لە گرژی لە نێوان دوو وڵاتەکەدا، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند وڵاتەکەی کۆتایی دەهێنێت بە سنووردارکردنی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی مەغریب.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کاثرین کۆلۆنا دوابەدوای گفتوگۆکانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مەغریب ناسر بوریتەدا لە ڕیبات، وتی " لەگەڵ هاوبەشە مەغریبییەکانماندا ڕێوشوێنمان گرتۆتەبەر بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی پەیوەندییە کونسولگەرییەکان."

فەڕەنسا لە ژێر فشاری ڕای گشتیدایە بۆ ڕێگریکردن لەو کۆچبەرانەی کە هیچ بەڵگەنامەیەکییان نیە، ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند ژمارەی ئەو ڤیزایانە کەم دەکاتەوە کە دەدرێن بە هاوڵاتیانی جەزائیر و مەغریب و تونس، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتانە ڕەتییان کردۆتەوە ئەو هاوڵاتیانەیان وەربگرنەوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە فەڕەنسا دەژین.

هێشتا ڕوون نیە کە ئایا فەڕەنسا هیچی وەرگرتووە لە بەرامبەردا لە مەغریب یاخود نا. وەزیری دەرەوەی مەغریب ناسر بوریتە وتی فەڕەنسا بڕیارێکی تاکلایەنەی داوە بۆ کۆتایی هێنان بە سنووردارکردنی ڤیزا، وتیشی بڕیاری سنووردارکردنەکەش بە هەمان شێوە بڕیارێکی تاکلایەنە بوو.

فەڕەنسا پەیوەندییەکی گەرم و گوڕتری لەگەڵ مەغریبدا هەیە وەک لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ جەزائیردا.

بەڵام پەیوەندییەکان لە هاوینی ساڵی 2021 دا تێکچوون کاتێک ڕاپۆرتە هەواڵییەکان ئاماژەیان بەوەدا تەلەفونەکەی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕەنگە لە لیستی ئەوانەدا بێت کە مەغریب لە ڕێی بەکارهێنانی بەرنامەی پیگاسوسەوە کردوونیەتە ئامانج. مەغریب ئەو تۆمەتەی ڕەت کردەوە و وتی پیگاسوسی نیە.

باشبوونی پەیوەندییەکان دوو ڕۆژ دوای یارییەکەی نێوان هەڵبژاردەی فەڕەنسا و مەغریب دێت لە یارییەکانی مۆندیالی قەتەڕدا. فەڕەنسا یارییەکەی بردەوە، یارییەکەش بەرچاو ڕوونییەکی زیاتریدا لەسەر پەیوەندییە بەرفراوانەکەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئەو هاوڵاتیانەیان کە لە یەک کاتدا ڕەگەزنامەی هەردوو وڵاتەکەیان هەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG