ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه فه‌ڕه‌نسـیـیه‌کان به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌چن تاوه‌کو ده‌نگی خۆیان بدن له گه‌ڕی دووه‌م و کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌یاند.
به‌پـێی دوایـین ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کان ڕێژه‌ی جیاوازی له نێوان جه‌ماوه‌رێتی سه‌رۆک نیکۆلای سارکۆزی و ڕکه‌به‌ره سوشیالیسته‌که‌ی فڕانسوا ئۆلاند که‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشـتا هه‌ر پـێشبینی ده‌کرێت ئۆلاند سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنێت.
به‌ڕێز ئۆلاند له بنکه‌یه‌کی ده‌نگدانی شـارۆچکه‌ی تووڵی ناوه‌ندی وڵاته‌که ده‌نگی خۆی دا که له‌وێ له سـاڵی 2001 وه هه‌تا 2008 سه‌رۆکی شـاره‌وانی بووه. به‌ڕێز سـارکۆزی و کارلا بڕونی هاوسه‌ری له بنکه‌یه‌کی پاریسی پایته‌خت ده‌نگیان دا.
سه‌رۆک سارکۆزی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه بووه‌ته‌وه له‌سه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ باری ئابوری و هه‌روه‌ها شێوازی حوکمڕانیـیه‌که‌ی له ماوه‌ی ئه‌و پـێـنج سـاڵه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته.
به‌ڕێز ئۆلاند پـێشتر هیچ پـۆسـتێـکی باڵای حکومه‌تی نه‌گرتووه‌ته ده‌ست، هه‌رچه‌نده سیاسه‌تمه‌دارێـکی خاوه‌ن ئه‌زموونه و یه‌که‌م سـکرتێری حزبی سۆشیالیستی فه‌ڕه‌نسا بووه له سـاڵی 1997 وه هه‌تا 2008 .
بنه‌که‌کانی ده‌نگدان کاتژمێر 8 ی شه‌و به کاتی خۆجێی داده‌خرێن و پـێشبینی ده‌کرێت بۆ دره‌نگانێـکی شه‌و ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کان ده‌ربکه‌ون.