پێده‌چێت له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا نیکۆڵای سارکۆزی له شه‌وی پێنجشه‌مه‌دا له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیونی بۆ وڵامدانه‌وه‌ی هاوڵاتیان ده‌ربکه‌وێت، پرسیاری سه‌باره‌ت به گه‌شته‌کانی پشوودانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که لێبکرێت که بۆته مایه‌ی ئابڕوچوونی حکومه‌تی ناوه‌ندی ڕاست له‌م دواییه‌دا.
سیاسه‌تمه‌داره نه‌یاره‌کان داوایان له وه‌زیری ده‌ره‌وه Michele Alliot- Marie کردووه ده‌ست له‌کار بکشێنێته‌وه دوای ڕاپورته‌کانی که ده‌ڵێن گه‌شتێکی له ڕێی فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه ئه‌نجامدابوو که کاردارێکی زۆر نزیك له دیکتاتۆری پێشووی تونس زه‌ین عابدین بن عه‌لی خاوه‌نێتی.
خاتوو Alliot Marieده‌ڵێت هیچ کارێکی هه‌ڵه‌ی نه‌کردووه له میانه‌ی گه‌شته‌که‌ی له تونس له‌و ده‌مه‌ی که خۆپیشاندانه‌کان به‌ڕێوه‌چوو که له دواییدا بووه مایه‌ی له کارخستنی بن عه‌لی.
ئێستاکه‌ش پێده‌چیت سه‌ره‌ك وه‌زیران Francois Fillon ڕووبه‌ڕووی ئابڕوچوونێکی نوێ بووبێته‌وه له ڕێی ڕاگه‌یاندنی به‌یاننامه‌یه‌ک که تیایدا دانی پێدا نا به‌وه‌ی له میانه‌ی گه‌شتی پشوودانی کریسمیسیدا له میسر قبوڵی کردبوو سه‌رۆکی میسری حوسنی موباره‌ک مه‌سره‌فی گه‌شته‌که‌ی و مانه‌وه‌ی له‌و وڵاته بکێشێت.
سه‌رۆك سارکۆزی هه‌نووکه داوای له وه‌زیره‌کانی کردووه کاتی حه‌وانه‌وه‌و پشوودانیان له فه‌ره‌نسا به‌سه‌ر به‌رن. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌م کاره‌ش ڕه‌خنه‌گرانی وه‌ك Noel Mamere جێگری پارتی سه‌وز بێده‌نگ نه‌کردووه.
Mamere له ڕێی ڕادیۆی فه‌ره‌نساوه ڕایگه‌یاند که‌وا پێویسته هه‌ردوو خاتوو Alliot Marie و به‌ڕێز Fillon ده‌ست له‌کار بکشێنه‌وه.
پاڵێوراوی پێشووی سه‌رۆکایه‌تیش Francois Bayrou له پارتی UDF ناوه‌ندی ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌ڵێت سیاسه‌تمه‌داران که دیاری له حکومه‌ته بیانیـیه‌کان وه‌ربگرن ئه‌وا قه‌رزاریان ده‌بن.
Bayrou ده‌ڵێت له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا سیاسه‌تمه‌دارانی فه‌ره‌نسا دیاریـیان له وڵاتانی هه‌ژار وه‌رگرتووه که ئه‌وه‌ش به‌خودی خۆی سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانییه.
جێی باسه ڕێژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی گشتی بۆ کاره‌کانی به‌ڕێز سارکۆزی له‌م دواییه‌دا به‌ره‌و له سه‌دا 38 که‌مبووه‌ته‌وه. پێده‌چێت دواترین ئابڕوچوونهکانیش ته‌نها ساڵێك به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی، ڕێژه‌که که‌متربکاته‌وه .
له ئاماژه‌یه‌کی تری ناڕه‌زاییدا، دادپرسان و پارێزه‌ران و پۆلیس له ڕۆژی پێنجشه‌ممه خۆپیشاندانیان سازکرد و مامۆستایان مانیان گرت.
هاوکات له هۆڵی شاری پاریس که له‌لایه‌ن شارداری سۆشالیستی ناودار Bertrand Delanoe ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرێت سه‌رنجی میدیاکانی به هۆی تونس به‌لای خۆیدا ڕاکێشا. که نیازیان بۆ ناو نانی شه‌قامێك به‌ناوی محه‌مه‌د بو عه‌زیزی ڕاگه‌یاند ، ئه‌و پیاوه گه‌نجه‌ی که خۆسووتاندنی، بووه مایه‌ی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕش له‌و وڵاته‌دا.