Accessibility links

هەزاران کەس لە فەڕانسە خۆپێشاندانیان وەڕێخست


خۆپێشاندانەکانی فەڕانسە
خۆپێشاندانەکانی فەڕانسە

بۆ پێشگرتن لە شێواندن و زیانگەیاندن زیاتر لە ١،٥٠٠ ئەفسەری پولیس بۆ شاری پێتەخت گوێزرانەوە

هەرزاران خۆپێشاندەر لە ژیر چاودێری ئاسایشێکی توند لە خۆرهەڵاتی پاریس شەمە خۆپێشاندانیان وەڕێخست دوای ئەوەی یەکیەتییەکانی کرێکاری فەڕانسە، واتا پارتەکانی سیاسی چەپ و گرووپەکانی مافەکانی مەدەنی داوایان کرد خەڵک بڕژێنە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی بەرامبەر بە ڕێبازەکانی ئابوری سەرۆک ئیمانوێل مەکرۆن ناڕەزایی نیشان بدەن.

ڕێپێوانەکان هەروەها لە زیاتر لە ١٠ شاری دیکەی فەڕانسە وەک بەشێک لە کرداری هاوبەش بەرامبەر بە ڕێبازەکانی مەکرۆن وەرێخران.

زیاتر لە ١،٥٠٠ ئەفسەری پولیس بۆ شاری پێتەخت گوێزرانەوە بۆ ئەوەی پێشی چالاکان بگرن ئەوانەی پەیوەندی بە خۆپێشاندانی فەرمییەوە نیە و نەهێلن خۆپێشاندانەکە بشێوێت یان ببێتە هۆی زیان گەیاندن، کە لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەدا ڕوویان دا.

پولیس گوتی پێش و لە دوای خۆپێشاندانەکە ٣٥ کەسیان لە پاریس گرت. هەندێک لە گیراوان پرسیاریان لێدەکرێت ئەوانەی دوای گەڕانی کیفەکانیان "کەرەسە" دۆزرانەوە کە دەکرا بۆ زیان پێگەیاندن یان بۆ داپۆشێنی دم و چاو کەڵکیان لێوەربگرن.

ئەوانی تر، زۆربەی گەنجانی ڕەش پۆش و سەر و دەم پێچراو بوون کە لە پەراوێزی خۆپیشاندانی سەرەکی دا گیران لە بەر ئەوەی شوشەی پەنجەرەی دوکانێکیان شکاند و زیانیان بە شوێنی ڕاگرتنی ئوتوبوسان کرد.

یەکیەتییەکان، پارتەکانی ئوپوزسیۆن و گروپەکانی تر بە تایبەتی کەمکردنەوەی مافی کرێکاران و زیاد بوونی دەسەڵاتی پولیس مەحکوم دەکەن.

ئەوان ئیدعا دەکەن کە مەکرون پشتیوانی لە چاکسازی باجدان دەکات کە لە بەرژەوەندی هەرە کەسانی دەوڵەمەندان دایە و کار دەکات بۆ ئەوەی خزمەتەکانی گشتی تێکبدات، لە نێویان دا کارێکی وا دەکات بۆ خوێندکاران سەخت بێت بچنە زانکۆکان و هاسانکاریش دەکات کە دانیشتوانی هەژاری دراوسێکان ڕەفتاری خراپیان دەرهەق بکرێت.

مەکرون، کە پێشتر خاوەن سەرمایەکی بانکی بوو، دەڵێت گۆڕانەکانی ئابووری مانای ئەوەیە ڕەکەبەری جیهانی فەڕانسە بەرێتە سەر.

XS
SM
MD
LG