وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی فەڕەنسا سەرکۆنەی ئەو " سوکایەتییە گەورەیە " دەکات کە هێزەکانی ڕووسیا لەم هەفتانەی دواییدا لە ئۆکرانیا ئەنجامییان داوە.
لۆدغیان باسی لە شارۆچکەی بوچا کرد کە دەکەوێتە دەرەوەی کیێڤی پایتەخت و بەرپرسانی ئۆکرانیاش دەڵێن هێزەکانی ڕووسیا " کۆمەڵکوژییان " تیادا ئەنجامداوە.
لۆدغیان لە بەیاننامەیەکدا وتی ئەو جۆرە سوکایەتییانە دەگەنە ئاستی تاوانی جەنگ و فەڕەنساش لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکرانیا و دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا کار دەکات بۆ دادگاییکردنی ئەوانەی بەرپرس بوون لەو کارانە.
لەلای خۆشیەوە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی ئەو وێنانەی کە لە بوچاوە بڵاودەکرێنەوە " ناتوانیت بەرگەیان بگریت."
ماکرۆن وتی " بەرپرسانی ڕووسیا دەبێت وەڵامی ئەم تاوانانە بدەنەوە." هەروەها هاوسۆزی خۆی بۆ قوربانییان و گەلی ئۆکرانیا دەربڕی.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
فەڕەنسا سەرکۆنەی کارەکانی هێزەکانی ڕووسیا دەکات لە ئۆکرانیا
