Accessibility links

لو مۆند: ڕەنگە فەڕەنسا 12 هاویتزەری سیزاری دیکە بدات بە ئۆکرانیا


هێزەکانی ئۆکرانیا، هاویتزەری سیزار
هێزەکانی ئۆکرانیا، هاویتزەری سیزار

ڕۆژنامەی لو مۆندی فەڕەنسی بڵاویکردەوە ڕەنگە فەڕەنسا شەش بۆ دوانزە هاویتزەری سیزار بدات بە ئۆکرانیا کە پێشتر بۆ دانیمارک داندرابوون.

کاتێک داوای لێکرا لێدوان لەسەر ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە بدات، وتەبێژێکی وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا وتی لە کاتێکدا کە فەڕەنسا پشتیوانی لە ئۆکرانیا دەکات، وردەکاری ئەمە " بۆ ئەوە نیە ئاشکرا بکرێت ".

کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر بابەتەکە بدات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەشی بەوەدا سێ وڵات ڕێکەوتوون لەسەر بنچینەکانی گەیاندنی چەکەکان، بەڵام گفتوگۆ تەکنیکییەکان هێشتا بەردەوامن.

وتیشی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەم مانگانەی دواییدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی و سەرۆک وەزیری دانیمارک مێتێ فرێدریکسندا باسی لەو بابەتە کردووە.

پاریس تاوەکو ئێستا 18 هاویتزەری سیزاری داوە بە ئۆکرانیا کە لەلایەن کۆمپانیای نێکستەری فەڕەنسییەوە دروست کراوە.

چەکەکانیش لە کۆگاکانی چەکی سوپای فەڕەنساوە وەرگیراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG