بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری ئاسۆشێتێدپرێش سەرۆک کۆماری فەڕانسە ئێمانوێل مەکرۆن دەڵێت فەڕانسە لە ڕێگای وتووێژەوە هەر کارێک دەکات بۆ ئەوەی پارێزگاری لە یەکگرتوویی عێڕاق و مافەکانی کوردەکانی عێڕاق بکات.
مەکرۆن شەمە لە پاریس چاوی بە سەرۆک وەزیری هەریمی کوردستان، نێچێروان بارزانی کەوت، لە مێانەی لە بەر یەک ڕاوەستانی سیاسی و لەشکری لە نێوان حکومەتی کوردی لە باکوور و بەغدا، لە ئەو دەمەوە گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدراوە.
لە کۆنفڕانسێکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ مەکرۆن، بارزانی گوتی "ئەو ئامادەیە لە گەڵ بەغدا وتووێژ بکات و ئەوەش پەسند دەکات کە پێکەوە لە گەڵ بەغدا دەسەڵاتداری هاوبەشیان بە سەر کۆنتڕۆڵی سنوورەکانی عێڕاق لە گەڵ تورکیا و سوریا دا هەبێت."
مانگی ڕابردوو، دادگای باڵای عێڕاق هەتا ئەو پلەیە چووە پێش کە بڕیاری دا هەریمی کوردستان لە رێفراندۆمی سەربەخۆیی، کە پشتیوانێکی زۆری هەبوو، پاشگەز بێتەوە و ئاکامەکانی دەنگدان بە هەڵوەشاوە ڕابگەیەنن.