پولیسی فه‌ڕانسه هه‌ینی ته‌قه‌ی له پیاوێک کرد و کوشتی که هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌فسه‌رانی پولیس کرد ئه‌وانه‌ی له گه‌ڕه‌کێکی شاری فه‌ڕانسه بوون.
سه‌رچاوه‌کانی پولیس گوتیان پیاوه‌که ته‌قه‌ی له سنگ و لاقی کرا.
ئه‌و سه‌رچاوانه گوتیان پیاوه‌که که‌سی بریندار نه‌کرد، بێ ئه‌وه‌ی دیاری بکه‌ن پیاوه‌که چ چه‌کێکی پێ بوو.
ئه‌و پێاوه له کاتژمیر 10:20 ی به‌یانی به کاتی خۆجێی له ئه‌فسه‌ره‌کان نزیک ده‌بێته‌وه، که ئه‌وانیش پێنج گولله‌یان پێوه‌نا.
دوای ئه‌و رووداوه تێ بینی ئاسایش له به‌رچاوگیرا و ده‌وری شوێنه‌که درا، به‌ڵام پێناسه‌ی پیاوه‌که ئاشکرا نه‌کرا.
له مانگی ئوکتوبر، کارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری مایکل هارپن چوار هاوکاری له سه‌رکردایه‌تی پولیسی فه‌رانسه کوشت پێش ئه‌وه‌ی ده‌سترێژی لێبکه‌ن و بکوژرێت. ده‌گوترێت ئه‌و هێرشبه‌ره لایه‌نگری باوه‌ڕی تونده‌ڕوی ئیسلامی بوو.