Accessibility links

سەرچاوەیەکی سەربازی : ماکرۆن سەرکردەی سوپای فەڕەنسا دەستنیشان دەکات


سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاند جەنەڕاڵ فرانسوا لۆکوانتەر وەکوو سەرکردەی سوپای فەڕەنسا دەستنیشانکرا دوای ئەوەی جەنەڕاڵ پیێر دو فیلییە دەستی لەکارکێشایەوە.

لۆکوانتەر لە دەستەی کارمەندانی سەرۆک وەزیری فەرەنسا ئیدوارد فیلیپ بووە و پێشتر لە بۆسنە خزمەتی کردووە.

شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردوودا سەرکردەی پێشووی سوپای فەڕەنسا پیێر دو فیلییە بەهۆی ناکۆکییەکانیەوە لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا دەستی لەکارکێشایەوە دوای ئەوەی پێشنیاری ئەوە کرا بودجەی بەرگری فەڕەنسا کەم بکرێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG