به‌پـێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کانی گه‌ڕی دووه‌م و کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی فه‌ڕه‌نسـا، فڕانسوا ئۆلاندی سۆشیالیست نزیکه‌ی 52% ی ده‌نگه‌کانی بردووه‌ته‌وه، به‌وه‌ش بۆ پـێـنج سـاڵی داهاتوو ده‌بێته سه‌رۆکی نوێی ئه‌و وڵاته.
لای خۆیه‌وه نیکۆلای سارکۆزی دانی نا به‌وه‌ی شکسـتی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا هێناوه و پـیرۆزبایی له ئۆلاند کرد و هیوا سه‌رکه‌وتنی له‌م پـۆسته نوێـیه‌ی بۆ خواست.
به‌پـێی کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵبژاردن ڕێژه‌ی به‌شـداریکردنی خه‌ڵـکی له گه‌ڕی دووه‌م و کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا گه‌یشـتووه‌ته 80%.
پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان، لایه‌نگرانی ئۆلاند ڕژانه گۆڕه‌پانی باستیلی پاریسی پایته‌خت بۆ ئاهه‌نگـگێڕان به‌و بۆنه‌یه‌وه.
ئۆلاندیش له شـاری توولی ناوه‌ندی وڵاته‌که وتاری سه‌رکه‌وتنی خۆی پـێشـکه‌ش کرد و گوتی ئێسـتا هه‌موو ئه‌وروپا چاوی له ڕێـگه‌مانه و هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامه‌کان هه‌ستی خۆشـحاڵی و گه‌شـبینی له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌دی ده‌کرێت.
جێی ئاماژه پـێکردنه فه‌ڕه‌نسـیـیه‌کان ڕه‌خنه‌یان له سارکۆزی ده‌گرت به‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی دوروست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له ئابوریـیه‌کاندا نه‌کردووه. به‌وه‌ش ده‌بێته دوایـین ڕێبه‌ری ئه‌وروپایی که به‌هۆی قه‌یرانی ئابوریـیه‌وه ده‌سه‌ڵات له ده‌سـت بدات.
شاره‌زایان پـێشـبینی ده‌که‌ن بردنه‌وه‌ی ئۆلاند ئاکامی کاریگه‌رانه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌ی یورۆدا هه‌بێت.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت هه‌تا 15 ی مانگی پـێـنج فڕانسوا ئۆلاند به فه‌رمی پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی فه‌ڕه‌نسـا بگرێته ده‌ست.