Accessibility links

فڕانسوا ئۆلاند به‌ فه‌رمی بوو به‌ سه‌رۆکی نوێی فه‌ڕه‌نسا


به‌ڕێز ئۆلاند ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ مه‌راسیمێـکی ئاسایـیدا له‌ کۆشـکی ئێلیزێ له‌ پاریس سوێندی سه‌رۆکایه‌تی خوارد و به‌ فه‌رمی پـۆسته‌که‌ی وه‌رگرت.

سه‌رۆکی نوێ چه‌ند کاتژمێرێـک به‌ر له‌ سوێندخواردنه‌که‌ی له‌ ئێلیزێ له‌ لایه‌ن سه‌رۆکی پـێشوو نیکۆلای سارکۆزیـیه‌وه‌ پـێشـوازی لێـکرا.

به‌ڕێز ئۆلاند ده‌بێته‌ یه‌که‌م که‌سایه‌تی سۆشیالیست که‌ پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی فه‌ڕه‌نسـا بگرێته‌ده‌ست له‌وه‌تای له‌ سـاڵی 1995 وه‌ فڕانسوا مێتێران ئه‌و پـۆسته‌ی به‌جێهێشـت‌.

له‌ میانه‌ی یه‌که‌م وتاری نیشتیمانیدا وه‌ک سه‌رۆک، به‌ڕێز ئۆلاند گوتی ئه‌و ئاماده‌یه‌ ڕێبازێـکی نوێ بۆ وڵاته‌که‌ی و ئه‌وروپا بگرێته‌به‌ر، له‌گه‌ڵ سه‌نگی خستنه‌ سه‌ر گه‌شه‌دان و دادپه‌روه‌ری و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ دیموکراسی سۆشیالیزمی ناوبرد.

به‌ڕێز ئۆلاند بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێبکه‌وێت تاوه‌کو یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانی ئه‌نگێلا مێرکڵ سـازبکات سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی قه‌رزه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا. پـێشـبینی ده‌کرێت به‌ڕێز ئۆلاند به‌و ئاڕاسته‌یه‌ گوشـار بکات که‌ جارێـکی دیکه‌ دانوسـتاندن له‌سه‌ر په‌یمانـنامه‌ی ناوچه‌ی یورۆ بکرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ده‌سـتگرتنه‌وه‌یه‌کی توند به‌سه‌ر خه‌رجیـیه‌کانی وڵاتانی ئه‌ندامدا ده‌سه‌پـێنێت. به‌ڕێز ئۆلاند جه‌خت له‌سه‌ر گه‌شه‌دانێـکی زیاتر ده‌کات، به‌ڵام ڕێبه‌ری ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت په‌یمانـنامه‌که‌ جێی دانوسـتاندن نیـیه‌.

ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ دوو قۆڵیـیه‌ له‌ نێوه‌ندی ئه‌و هه‌واڵانه‌دا دێن که‌ باس له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری 17 وڵاتی ناوچه‌ی یورۆ ده‌که‌ن له‌ ماوه‌ی یه‌که‌م سێ مانگی ئه‌مسـاڵدا. شاره‌زایانی ئابوری پـێشبینی ده‌که‌ن ئابوری ناوچه‌که‌ به‌ ڕێژه‌ی 0.3% بێته‌ خواره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG