Accessibility links

وەزیرێکی فەڕەنسا: قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا کاری لەسەر دەکرێت


برونو لو ماخ، وەزیری دارایی فەڕەنسا
برونو لو ماخ، وەزیری دارایی فەڕەنسا

وەزیری دارایی فەڕەنسا برونو لو مێخ وتی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا لەسەر ئاستی یەکێتی ئەوروپا کاری لەسەر دەکرێت.

وتیشی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن پشتیوانی لەو جۆرە هەنگاوە دەکات.

وەزیرەکە بە ڕادیۆی ئەوروپا 1 ی وت " هیوادارم لە هەفتەکانی داهاتوودا هاوبەشە ئەوروپییەکانمان ڕازی بکەین چیتر نەوتی ڕووسی هاوردە نەکەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG