Accessibility links

چوار فەرمانڕەوای ڕووسیا دەستیان لەکارەکانیان کێشایەوە


لەکاتێکدا وڵاتەکە ڕووبەڕووی کاریگەرییەکانی سزا ئابوورییەکان بووەتەوە، چوار فەرمانڕەوای هەرێمەکانی ڕووسیا دەستیان لەکارەکانیان کێشایەوە.

فەرمانڕەواکانی هەرێمەکانی تۆمسک و ساراتۆڤ و ماری ئێل دەست لەکارکێشانەوەی دەستبەجێی خۆیان ڕاگەیاند، هاوکات فەرمانڕەوای هەرێمی ڕیازان وتی خۆی هەڵنابژێرێتەوە بۆ خولێکی دیکە.

سەرەڕای ئەوەی فەرمانڕەواکانی هەرێمەکانی ڕووسیا بە هەڵبژاردن ئەو پۆستە وەردەگرن، بەڵام لەڕووی سیاسییەوە ملکەچی کرێملنن. هەندێک لە فەرمانڕەوا دیارەکان نوێنەرایەتی ئەو هەرێمانە دەکەن کە حیزبی ڕووسیای یەکگرتووی فەرمانڕەوا لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ساڵی ڕابردوودا دەنگێکی کەمی تیایاندا بەدەستهێنا.

فەرمانڕەوا لاوازەکان زۆرجار لەکارەکانیان دووردەخرێنەوە، زۆرجار خۆیان دەست لەکارەکانیان دەکێشنەوە.

بەڕێوبەری ناوەندی گەشەپێدانی سیاسەتی هەرێمەکان ئیلیا گراشینکۆڤ وتی لەنێوەندی خراپبوونی ئابووری وڵاتەکەدا بەهۆی سزاکانی ڕۆژئاواوە، کرێملن فەرمانڕەوا لاوازەکان لەکارەکانیان دووردەخاتەوە.

وتی " پێویستییەک هەیە بۆ دووبارە پێکهێنانەوەی ئابووریی وڵاتەکە، بەتایبەتی لەو هەرێمانەدا کە کاریگەرییەکانی ئابووری ڕۆژئاوا زۆرن لەسەریان. دەبێت فەرمانڕەوای ئەو هەرێمانە لاببرێن و جێگرەوەی گەنج لە شوێنەکانیان دابندرێن."

وەزارەتی ئابووری ڕووسیا وتی ئابووری وڵاتەکە لە ساڵی 2022 دا بۆ لە سەدا 8.8 دەگوشرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG