Accessibility links

لە هێرشێکی ئاسمانیدا چوار چەکداری داعش لە چیای حەمرین دەکوژرێن


بەرپرسانی ئاسایشی عێراق ڕایانگەیاند چوار چەکداری داعش کە دووانییان سەرکردەی باڵای گروپە تیرۆریستییەکە بوون لە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەیەکی عێراقیدا لە چیاکانی حەمرین لە ڕۆژهەڵاتی عێراق کوژراون.

خانەی میدیای ئاسایشی عێراق کە بەرپرسە لە بڵاوکردنەوەی زانیارییە ئاسایشییەکان، وتی چوار تەرمی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیەدا دۆزراونەتەوە کە فڕۆکەیەکی شەڕکەری F-16 ی عێراقی ڕۆژی هەینی بۆردومانی کردووە.

تاڵیب ئەلموسەوی بەرپرس لە حەشدی شەعبی بە ڕۆیتەرزی وت لە نێو کوژراوەکاندا دوو سەرکردەی باڵای داعش هەبوون لە پارێزگای دیالەی ڕۆژهەڵاتی عێراق.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG