Accessibility links

پوتن سەبارەت بە ئێوارەخوانەکەی لەگەڵ فڵندا : لەڕاستیدا زۆر قسەم لەگەڵ نەکرد


تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی لە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتنەوە بڵاویکردەوە پوتن وتوویەتی لە ئێوارەخوانەکەیدا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی پێشووی ئەمەریکا مایکڵ فڵن لە ساڵی 2015 دا لە مۆسکۆ زۆر قسەیان نەکردووە.

شایەنی باسە پەیوەندییەکانی نێوان فڵن و مۆسکۆ لە ئەمەریکا لەژێر لێکۆڵینەوەدان بەهۆی ئەوەی گومانی ئەوە هەیە ڕوسیا دەستی هەبووبێت لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2016 دا، ئەو وێنەیەش کە بڵاوکراوەتەوە فڵن لەتەنیشت پوتنەوە دانیشتووە لە ئێوارە خوانەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتندا.

مایکڵ فڵن ڕەتی کردەوە لەبەردەم لیژنەی هەواڵگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکادا ئامادەبێت و گەواهی خۆی بدات سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕوسیادا و مافی دەستووریی خۆی بەکارهێنا کە ئەو گەواهییە نەدات.

پوتن لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ بەرنامەی Sunday Night With Megyn Kellyتۆڕی هەواڵی ئێن بی سی وتی شتێکی ئاساییە ئەگەر ئەو ئێوارەخوانە پرسیار و مشتومڕی زۆری لێبکەوێتەوە.

وتی " وتارەکەی خۆمم پێشکەش کرد دواتر باسی هەندێک شتی ترمان کرد و ئەو هەستا و ڕۆیشت. دوای ئەوە پێیان وتم کەسێکی ئەمەریکی لێبووە و هەندێک شت دەزانێت و لەگەڵ دەزگاکانی ئاسایشدا کار دەکات."

وتیشی " ئەوە هەموو شتێک بوو. لەڕاستیدا زۆریش قسەم لەگەڵدا نەکرد، من هەر ئەوەندە بەڕێز فڵن دەناسم."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG