Accessibility links

پێنج کۆچبەر لە هەوڵیاندا بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیز گیانییان لە دەستدا


بەرپرسانی ناوخۆی فەڕەنسا دەڵێن پێنج کۆچبەر لە هەوڵییاندا بۆ پەڕینەوە بە کەناڵی ئینگلیزدا و گەیشتن بە بەڕیتانیا ڕۆژی یەکشەممە لە ئاوەکانی فەڕەنسادا گیانیان لە دەستدا.

بەرپرسێک بە ڕۆیتەرزی وت بەلەمەکەیان لە کاتی ڕۆیشتنیدا لە کەنارێکی ویمەروکسی باشووری کالاس هەڵگەڕاوەتەوە، وتیشی یەکێکییان لە دۆخێکی خراپدایە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە بۆلۆنی باکووری فەڕەنسا.

پارێزگاری ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی دەیان کەسی دیکە لە ئاوە ساردەکە هێندراونەتە دەرەوە، بەڵام ئەرکە فریاگوزارییەکان ئاڵۆز بوون چونکە ئاوەکە زۆر قووڵ بووە بۆ ئەو بەلەمانەی هێزی دەریایی فەڕەنسا کە هاتبوون یارمەتی بدەن.

وتیشی پلەکانی گەرمای دەریا نزیکەی 9 پلەی سیلیزی بوون.

ڕۆژنامەی لا ڤوا دو نۆردی ناوخۆ وتی ئەوانەی گیانییان لە دەستداوە باوەڕوایە خەڵکی عێراق و سوریا بووبێتن.

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جەیمس کامیرۆن وتی هەواڵەکانی گیان لە دەستدانەکان دڵتەزێن بوون و دەریدەخەن کە بۆچی بەڕیتانیا ناچار بوو چاکسازی لە سیستمی کۆچیدا بکات، کە بەڵێنێکی سەرەکی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ڕیشی سوناکە پێش هەڵبژاردنەکان کە بڕیارە لەم ساڵدا بەڕێوەبچێت.

سوناک هەوڵ دەدات پلانە مشتومڕ لەسەرەکەی جێبەجێ بکات بۆ ڕەوانەکردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا، پڕۆژە بڕیارێکیش بۆ ڕێگریکردن لە دەستوەردانی زیاتری دادگا لەو پلانەدا بڕیارە لەم هەفتەیەدا بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان.

کامیرۆن بە کەناڵی بی بی سی وت " دواجار تەنها ڕێگە بۆ وەستاندنی لە بەلەمەکان ئەوەیە کە شێوازەکانی قاچاخچییەکانی مرۆڤ لە ناوببەین. هەر کە ئەوەمان کرد ئەو کاتە دەتوانین ئەم بازرگانییە زیاتر بڕووخێنین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG