له پارێزگای سه‌قاریه‌ی تورکیا، به هۆی بوونی کاره‌با له مه‌له‌وانگه‌یه‌کدا بوه به هۆی کۆژرانی پێنج که‌س سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی فریاکه‌وتن ئه‌و پێنج که‌سه‌یان گه‌یانده نه‌خۆشخانه.
ئه‌م ڕووداوه له پارکی ئاوی له شاری ئاکیازی ڕوویدا و پۆلیس لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات و ئێشتا دیار نیه بۆچی ئه‌م ئاوه کاره‌بای تێدا بوه.
وه‌ک پۆلیس ده‌ڵێت دوو گه‌نجی ته‌مه‌ن 15 ساڵه و 17 ساڵه و منداڵێکی ته‌مه‌ن 12 ساڵه و به‌رپرسی پارکه‌که پیاوێکی ته‌مه‌ن 58 ساڵه و کوره‌که‌ی ته‌مه‌ن 30 ساڵه که بۆ ڕزگارکردنی ئه‌و سێ مه‌له‌وانه چووبوونه نێو مه‌له‌وانگه‌که له‌م ڕووداوه‌دا گیانیان له ده‌ست داوه و دوو که‌سی تریش به هۆی ده‌ست لێدان له ئاسنه‌کانی که‌ناری مه‌له‌وانگه‌که بریندار بوونه.
کارمه‌ندانی پارکه‌که له کۆتاییدا کاره‌بای مه‌له‌وانگه‌که ده‌بڕن و بۆ ده‌رهێنانی ئه‌و پێنج که‌سه ئاوی مه‌له‌وانگه‌که به تاڵ ده‌که‌ن. وه‌ک پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌م پارکه سیسته‌می "کڵیلی پاراستنی گیان"ی نه‌بوه. ئه‌م سیسته‌مه به به‌راوه‌ردی هاتوو چووی کاره‌با له وایره‌کاندا ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک له کاره‌باکه‌دا ببێت و له جێگایێکه‌وه دزه بکات، کاره‌باکه ده‌بڕێت.
دزه‌ی کاره‌با کاتێک ڕووده‌دات که کاره‌با به جێگای سیمه‌که‌ی خۆی له ڕێگای زه‌ویه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌که‌ی. ساڵانێکی زۆره مه‌له‌وانگه گشتییه‌کان له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان سیسته‌می "کلیلی پاراستنی گیان" به‌کار دێنن.
به‌ڵام به گوته‌ی شاره‌وانی ئاکیازی، ئه‌م پارکه ئاویه نزیک به پێنج ساڵ له‌مه‌و به‌ر داوای مۆڵه‌ت بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌له‌وانگه‌یه کردوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئه‌م سیسته‌مه‌ی نه‌بوه، ڕێگای پێدراوه کار بکات.