Accessibility links

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی دوبەی: یەکەمین نوێنەری ئیماڕات بۆ ئیسڕائیل سوێندی یاسایی دەخوات


ئۆفیسی ڕاگەیاندنی دوبەی ڕایگەیاند محەمەد مەحمود ئال خاجە ڕۆژی یەکشەممە لەبەردەم فەرمانڕەوای دوبەی و جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیماڕات شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتومدا وەکو یەکەمین نوێنەری ئیماڕات بۆ ئیسڕائیل سوێندی یاسایی خوارد.

دەزگا ڕاگەیاندنە فەڕمییەکانی ئیماڕات وتیان هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی ئیماڕات دامەزراندنی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە تەل ئەڤیڤی ئیسڕائیل پەسەند کردووە، ئەمە لەکاتێکدا ئیسڕائیل کردنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە ئەبوزەبی ڕاگەیاند.

جێی ئاماژەیە لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوودا ئیماڕات و ئیسڕائیل ڕێکەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، دواتریش هەریەک لە بەحرەین و سودان و مەغریب بە هەمان شێوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاساییکردەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG