Accessibility links

فینلەندا بەنیازە ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکە ڕووسییەکاندا دابخات


وەزارەتی گواستنەوە و پەیوەندی فینلەندا تیمۆ هاراکا ڕایگەیاند فینلەندا ئامادەکاری دەکات بۆ داخستنی ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی فڕۆکە ڕووسییەکاندا، بەمەش فینلەندا چووە پاڵ وڵاتانی دیکەی ئەوروپاوە کە هەمان ڕێوشوێنیان دژی داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا گرتۆتەبەر.

ئەگەری وەڵامدانەوەی ڕووسیا پێدەچێت زیانێکی گەورە بە هێڵی ئاسمانی فینلەندا فینئێر بگەیەنێت، چونکە فڕۆکەکانی فینئێر دەبێت بەسەر ڕووسیادا لە ئەوروپاوە بڕۆن بۆ ئاسیا.

کۆمەڵێک وڵاتی دیکەی ئەوروپا بڕیاریانداوە ئاسمانی وڵاتەکانیان بەڕووی فڕۆکە ڕووسییەکاندا دابخەن، لەوانەش لیتوانیا و لاتیڤیا، ئەڵمانیاش دەڵێت ئامادەکاری دەکات بۆ داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی ڕووسیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG