دوو خانمی خه‌لکی فیلیپین شه‌مه له عیراق له سه‌ر جاده‌ی نیوان به‌غدا بۆ که‌رکوک رفیندران، وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری پولی و خۆجیی به ئاژانسی ڕۆیتێرزیان گوت.
ئه‌و ژنانه له گه‌ڵ سێ که‌سی تری فیلیپینی به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌چوون، که ئوتوموبیله‌که‌یان له کار که‌وت، وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی له‌شکری گوتیان.
ئه‌و دوو خانمه دوای ئه‌مه له ئوتوموبیله‌که داده‌به‌زن. چه‌ند پیاوی نه‌ناسراو له ئوتوموبیلیکی زه‌رد ئه‌وان ده‌ڕفێنن.
سه‌باره‌ت به پێناسه‌ی ئه‌و ژنانه و داخوا سه‌ر به کام شوێنن یان هۆی ڕفاندنه‌که هێشتا ڕوون نیه، وه‌ک سه‌رچاوه‌که گوتی.
له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی رابردوو له نزیک ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌و ژنانه لێی ڕفێندراون، داعش هیرشه‌کان و رفاندنی زیادتر کردووه.
مانگی رابردوو لانی که‌م هه‌شت ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایش ڕفێندران و پاشان له سه‌ر هه‌مان جاده‌ی سه‌ره‌کی به هۆی ملیتانه‌کان کوژران.