ڕۆماننوسی لاو ئارام شێخوه‌سانی یه‌که‌م ڕۆمانی چاپکراوی خۆی سه‌مای سڕبوون ده‌خاته به‌رده‌م خوێنه‌ران.
به به‌راورد له‌گه‌ڵ شیعر و چیرۆک و هه‌ندێک له ژانره ئه‌ده‌بیه‌کانی تریش ده‌شێت ڕۆمان لێمان نزیکتر بێت له‌و ڕه‌هه‌نده‌وه‌ی که هاوچه‌رخمانه و له‌وانه‌شه له ژیانی زۆربه‌ماندا وه‌ک ژانریکی نوێ سه‌یری بکه‌ین و تام و چێژی لێببینین.
که ئه‌م ژانره نوێ بێت، ئایا ده‌بێت له‌ناو فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا چۆن بیر له ڕۆمان بکرێته‌وه ؟ یانیش ئایا ده‌بێت چاوه‌ڕوانیه‌کانمان به‌رامبه‌ر ڕۆمانی کوردی هێنده گه‌وره بن تا بڵێین به زووترین کات ده‌توانێت جێی خۆی بکاته‌وه؟
لێتانی ناشارمه‌وه کاتێک (سه‌مای سڕبوون) ی (ئارام شێخوه‌سانی)م خوێنده‌وه جێی هه‌ڵوه‌سته‌کردن بوو لام.
ئارام شێخوه‌سانی میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردیه .
هه‌ر له‌م به‌رنامه‌یه‌دا نوسه‌ر ژوان شوانی سه‌رنجێکی خۆی ده‌خاته ڕوو له‌سه‌ر ڕۆمانی کوردی و پرسیارێکیش له ئارام ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 15:17 خوله‌که