ده‌بێت جیاوازی له نێوان حه‌یران و گۆرانی ئاسایی‌دا چی بێت؟ یان ئایا ئه‌و ده‌قانه‌ی به حه‌یران ده‌گوترێن هاوشێوه‌ی هه‌مان ئه‌و ده‌قانه‌ن که بۆ گۆرانی ده‌نوسرێن؟ بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی میوانداری حه‌یرانبێژ بورهان خۆشناو ده‌کات.
هه‌ر له‌م به‌رنامه‌یه‌دا موزیکژه‌ن کاروان ڕه‌مه‌زان و ئه‌میش لای خۆیه‌وه باسمان له هونه‌ر و ئاوازی حه‌یران بۆ ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 13:58 خوله‌که.