پازده ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی گۆڤاری ( ڕامان ) دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌م پازده ساڵه‌یدا 169 ژماره‌ی لێ چاپکراوه و بڵاوکراوه‌ته‌وه.
زۆرێک گوتراوه له‌سه‌ر گۆڤاری ڕامان له‌وانه "گیانی داهێنانه و نوێگه‌رایی و ڕه‌سه‌نایه‌تی پێوه‌رن بۆ بلاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان له گۆڤاری ڕاماندا"
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ئازاد عه‌بدولواحد، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ڕامان له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ پێنانه ته‌مه‌نی شازده ساڵی گۆڤاره‌که‌یدا به هه‌مان گوڕ و تینی یه‌که‌م جاری چاپکردنی گۆڤاره‌که کارده‌که‌ن.
ئازاد عه‌بدولواحد باسیش له ته‌گه‌ره و گرفته‌کانی کارکردن ده‌کات له ماوه‌ی ئه‌م پازده ساڵه‌ی ته‌مه‌نی گۆڤاری ڕاماندا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 20:52 خوله‌که.