هێمن حه‌مه جه‌زا میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردیه.
هێمن حه‌مه جه‌زا، له شیعره‌کانیدا خه‌ونێکی ئاڵ و واڵای شاعیرانه ده‌بینێت به‌ڵام هه‌میشه تان و پۆی یهئسێکی جوان وا به‌سه‌ر ڕوخساریه‌وه که هه‌ندێک جار ده‌شێت ئه‌م یه‌ئسه له ئاکامی دڵه ڕاوکێی و گومانه‌وه بێت.
به‌ڵێن ساڵح میوانداری شاعیر هێمن حه‌مه جه‌زای کردووه و هه‌ر له‌م به‌رنامه‌یه‌شدا ڕه‌خنه‌گر ئاوات موحه‌مه‌د تێبینی خۆی له‌سه‌ر شیعره‌کانی هێمن ده‌دات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 14:04 خوله‌که.