کرده‌ی وه‌رگێڕان گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه له به‌ره‌وپێشبردنی بواری ڕۆشنبیریدا و ئاشنا بوونیش به ڕوانینه جیاوازه‌کان و ده‌قه جیاوازه‌کان.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌رگێڕ تا ئێستا وه‌ک ده‌ڵێت 32 کتێبی له زمانی کوردیه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی، له‌وانه ڕۆمانه‌کانی به‌ختیار عه‌لی وه‌ک ئێوارەی په‌روانە ،شاری مۆسیقارەسپیهکان، دواهەمین هەناری دنیا، هه‌روه‌هاش ده‌قه‌کانی شێرزاد حه‌سه‌ن وه‌ک حەسار ،گەڕە کی داهۆڵەکان. بێ له‌و ده‌قانه مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی شیعرە کانی (لاوکی هە ڵەبجە و وەرزی سە هۆڵبەندان)ی دکتۆر ڕەفیق سابیریشی وه‌رگێڕاونه‌ته سه‌ر زمانی فارسی.
له فارسیشه‌وه بۆ کوردی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی پڕۆژه‌ی وەرگێرانی شیعری هاوچەرخی فارسی هەیه و وه‌ک باسی دکات زیاتر له ده ساڵه کاری له‌سه‌ر ده‌کات.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌رگێڕ، میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردییه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌که بن که ماوه‌که‌ی 21:05 خوله‌که.