له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌ی چاپکراوه کوردیه‌کان زۆرن، به‌ڵام هێشتاش وه‌ک ده‌گوترێت کتێبخانه‌ی کوردی بۆشایی زۆری تیادایه و پێویستی به پڕکردنه‌وه هه‌یه.
دروست گوتراوه که زمانی کوردی ده‌رفه‌تی ته‌واوی له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه تا بتوانێت شان به‌شانی زمانه‌کانی تر کتێبخانه‌ی خۆی به بابه‌تی جۆراوجۆر پڕبکاته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه که هه‌وڵ له ئارادا نه‌بن له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا.
یه‌کێک له‌و نوسه‌رانه‌ی به دوای هه‌وڵی ناوازه‌دایه له‌و بواره‌دا نوسه‌ر( ئه‌حمه‌د شه‌بانی )ه له کوردستانی ئێران. نوسه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌بانی یه‌کێک له کتێبه‌کانی ته‌رخانکرد بۆ فه‌رهه‌نگی زانستی سیاسی. ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌بانی به هه‌ر سێ زمانی کوردی و فارسی وئیینگلیزیه.
نوسه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌بانی میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردیه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 17:14 خوله‌که.