ده‌کرێت بزانین کێ هه‌یه ئاشنای دیوانه شیعری ( ناڵه‌ی جودایی) نه‌بێت ، یان گه‌شتێکی سه‌راسیمه‌ی به جیهانه شیعریه‌که‌ی (تاریک و ڕوون) دا نه‌کردبێت، کێ بێت له ئێمه خۆی له شیعره‌کانی هێمندا نه‌خوێندبێته‌وه؟
هێمنی شاعیر له هه‌موو ده‌ربڕینێکیدا شیوه‌نی بۆ مرۆڤایه‌تی کردووه ، خامه‌ی خۆی بۆ ئازادیه‌کان خستۆته گه‌ڕ ، له یه‌ک کاتدا هه‌م شۆڕشگێر و هه‌میش عاشق بووه.
وا 25 ساڵ به‌سه‌ر مردنی مام هێمندا ڕه‌ت ده‌بێت و ئێستاش له‌به‌رده‌م ئه‌و شاعیره گه‌وره‌یه‌ماندا به سه‌رسامی وه‌ستاوین.
له ژیانیدا مام هێمن ئه‌وه‌ی خواستی بوو وه ئه‌وه‌ی خه‌ونی پێوه ده‌بینی بۆی نه‌هاته دی، وه‌لێ به دڵنیاییه‌وه ئێستا ڕۆحه له به‌فر سپی تره‌که‌ی ده‌زانێت چۆن سوخته‌کانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی به چاوی ڕێزه‌وه له شکۆمه‌ندیه‌کانی ئه‌م شاعیره گه‌وره‌یه‌مان ده‌ڕوانن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 19:04 خوله‌که.