Accessibility links

فه‌ره‌یدون مورادی ده‌ڵێت مەبەست له‌ ڕادیۆی یاران زیندوو ھێشتنەوەی زاراوه‌ی کوردی خوارووه‌


فه‌ره‌یدون مورادی ده‌ڵێت مەبەست له‌ ڕادیۆی یاران زیندوو ھێشتنەوەی زاراوه‌ی کوردی خوارووه‌
فه‌ره‌یدون مورادی ده‌ڵێت مەبەست له‌ ڕادیۆی یاران زیندوو ھێشتنەوەی زاراوه‌ی کوردی خوارووه‌

فه‌ره‌یدون مورادی رۆژنامەنووسی سەربەخۆ لە بەڕێوەبەرانی رادیۆی دەنگی یاران لە شاری گوتنبرگی سوید، لە ھەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا دەڵێت یەكێك له‌ ئامانجە سەرەكیـیەكانی بەڕێخستنی رادیۆی دەنگی یاران ئەوەیە بە بێ زانینی زمانی یەك مەردوم ناتوانێت لە فەرھه‌نگ و كالتووری ئەو ماردومانەی تر تێ بگات و بەو ئەندازەی بتەوێت زانست بە دەست بهێنیت. ده‌شڵێت بە پـێی ئەو داكیومەنتانەی ئەمڕۆ لە بەر دەستدایە ئەم بەشەی زمانی كوردی كونترین و بناغەترین به‌شی زمانی كوردیـیە، بەڵام تا ئێستا بەو جورە گرنگی پێ نەدراوە.

فه‌ره‌یدون مورادی ده‌ڵێت مەبەست له‌ ڕادیۆی یاران زیندوو ھێشتنەوەی زاراوه‌ی کوردی خوارووه‌
فه‌ره‌یدون مورادی ده‌ڵێت مەبەست له‌ ڕادیۆی یاران زیندوو ھێشتنەوەی زاراوه‌ی کوردی خوارووه‌

مورادی دەڵێت دەنگی یاران پلانەكانی دوژمنانی كورد بو لەناوبردنی زمانەكەیان پوچەڵ دەكاتەوە، ھەروا دەڵێت ئێمە ھەوڵ دەدەین ئەو خوێندكارانەی كە منداڵانی ئەو ناوچانەن بە زاراوە لەگەڵیاندا وتوویژ بكەین و لە لایەكی ترەوە ھانیان بدەین لە ئاستێكی بڵندتردا لە سەر خوێندنەكانیان بەردەوام بن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:29 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG