چوارده ساڵ له‌مه‌و پێش و له شاری کرماشان مه‌لا مه‌حه‌مه‌د ره‌بیعی یه‌کێک له ڕێبه‌ره ئاینیـیه‌کانی کورد له کوردستانی ئێران به ده‌ستی کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم کوژرا.
فازیل وه‌لیان چالاکی کاروباری سڤیل، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به ڕاستی له ده‌ست چوون و شه‌هیدبوونی بووه هۆی که‌سه‌رێک و زیانێکی زۆر گه‌وره بۆ کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ده‌شڵێت شێوه‌ی بۆچوونی ئه‌و شتێکی جیاواز بوو، چونکه هه‌م لایه‌نی ئاینی هه‌بوو و هه‌م لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی و وه‌ها ژیا که بۆ شیعه، شیعه بوو و بۆ سووننه‌ش، سووننه بوو و بۆ یارسـتانه‌کانیش مرۆڤێـکی کورد و کوردپه‌روه‌ر بوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی12:10 خوله‌كه.