جه‌وهه‌ر نامیق یه‌که‌مین سه‌رۆک په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان خه‌باتگیڕێکی ساڵانێکی دور و درێژ له‌م جیهانه ماڵئاوایی کرد. فه‌رهاد عه‌ونی نه‌قیبی ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت کاك جه‌وهه‌ر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له ساڵانی حه‌فتاوه دۆستێکی نزیکی من بوو له هه‌مان کاتیش‌دا په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیمان هه‌یه و مێردی خۆشکی منه ، له نزیکه‌وه ئاگاداری نه‌خۆشیه‌که‌ێمه که به‌ر له چل ڕۆژ تووشی نه‌خۆشی زه‌ردویی بوو که به عه‌ره‌بی پێ ده‌وتری یه‌ره‌قان ، پاش ماوه‌یه‌ک که زانی نه‌خۆشیه‌که له چونه سه‌ره‌وه‌دایه له‌سه‌ر پێشنیاری پزشکه‌که‌ی چووه سوید بۆ تیماری کردن که به داخه‌وه پاش چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ری که بیماریه‌که‌ی چاره‌سه‌ر نه‌کرا گیانی له ده‌ست دا. کاك فه‌رهاد له باره‌ی ئه‌و گومانه‌ی خراوه‌ته سه‌ر مردنه‌که‌ی ده‌ڵێت خۆ سوید کوردستان نییه ئه‌گه‌ر شتێک بشاردرێته‌وه، چونکه له‌وێ ئاشکرایه چی بۆ کراوه و هیچ په‌یوه‌ندی به‌و پروپاگه‌نده‌وه نییه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:55 خوله‌كه.