رژیمی ئیران ساڵه‌هایه به به‌هانه‌ی جۆراو جۆر و به به‌رده‌وامی و بێ گوێدانه یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆمبارانی سنوره‌کانی کوردستانی عیراق ده‌کات. فه‌رهاد ئه‌تروشی ئه‌ندامی په‌رلمانی عیراق له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ بههشی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مرۆ من وه‌کو نوێنه‌ری خه‌لکی کوردستان و ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی عیراق باسی تۆپبارانی رۆژانه‌ی ئیران و تورکیام کرد و له ئه‌ندامان و په‌رله‌مانی عیراق داوام کرد که هه‌ڵویستێک له‌و باره‌یه‌وه وه‌ر بگرن چونکه ئه‌مه له ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندیه وه ده‌لێت پشتیوانیه‌کی باش هه‌بوه له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی کورده‌وه. ئه‌تروشی ده‌شلێت ئیمه گله‌یه‌کی گه‌وره‌مان هه‌یه له وڵاته یه‌کگرتوه‌کان و هه‌ر وه‌ها نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیش که زۆر جێ داخه هیچ ههڵویستیکیان نییه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:45خوله‌كه.