فه‌لاح ئه‌لنه‌قیب ، وه‌زیری پێشوی ناوخۆی عێراق ده‌ڵیت که‌م و کوڕیه‌کی زۆر هه‌یه له بواری هه‌واڵگرییدا و ئه‌و ستراتیژیه‌ته ئاسایشیه‌ی به‌کار ده‌هێنرێت کۆنه.
به‌ڕێز ئه‌لنه‌قیب، که ئێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌شڵێت هه‌ندێ لایه‌ن کارنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه و پێویسته ئه‌وه‌ش بزانرێت که ئه‌زموونی حه‌وت ساڵی ڕابردوو ئه‌وه نیشان ده‌دات بێ له هه‌بوونی حکومه‌تێکی هاوبه‌شیی نیشتیمانی هیچ چاره‌سه‌ریه‌ک نیه بۆ کێشه ئابوری و سیاسی و ئاسایشیه‌کانی عێراق.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌لاح ئه‌لنه‌قیب، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:03 خوله‌که.