فه‌خریه جه‌وهه‌ری سه‌رۆکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا هاوکاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه بۆ ئه‌مریکا له ڤیه‌ننای ئوستریا/ نه‌مسا ماوه‌ته‌وه به‌هۆی دوکه‌ڵ و خۆڵه‌مێشی گڕکانه‌که‌ی ئایسلانداوه که بۆته مایه‌ی ڕێگه‌گرتن له گه‌شته ئاسمانییه‌کان به تایبه‌ت به‌ره‌و ڕۆژئاوا، چونکه وه‌ک خانم جه‌وهه‌ری ده‌ڵێت له‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا هه‌ندێک فڕۆکه له ڤییه‌نناوه ڕۆیشتون به‌ره‌و ڕوسیا و هه‌ندێ وڵاتی تریش له ڕۆژهه‌ڵات. سه‌رۆکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌شڵێت هێشتاش ڕوون نیه که‌ی ڕێگه‌ی ئاسمانی ده‌کرێته‌وه بۆ ئه‌مریکا و ئه‌م ڕوداوه سروشتیه‌ش زیانێکی زۆری ئابوری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ فه‌خریه دۆسکی کردوه و ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 4:20 خوله‌که.